English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەستێرەیەکی ئەرجەنتین بۆ پاراستنی شکۆی واز لە یاریکردن دەھێنێت
2019-04-02 [11:48 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەرچاوەیەکی نزیک لە سێرجیۆ ئەگوێرۆی ھێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، رایگەیاند ئەو یاریزانە بیر لەوە دەکاتەوە لە پێناو پاراستنی شەرەف و ناوبانگی خۆی واز لە یاری نێودەوڵەتی بھێنێت.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئەگوێرۆ دەیەوێ رێچکەی ھاوڕێیەکەی گۆنزالۆ ھیگواین بگرێت و بڕیاری وازھێنان لە  یاریی نێودەوڵەتی رابگەینێت.

وەک ئەو سەرچاوەیە باسی دەکات، ئەگوێرۆ کە لە دوای مۆندیالی ٢٠١٨ەوە بانگھێشت نەکراوەتەوە بۆ پێکھاتەی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین، دەیەوێ خۆی بڕیاری وازھێنان بدات، بەر لەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین دوورخستنەوەی یەکجاری ئەو رابگەینێت، ئەمەش لە پێناو پاراستنی شەرەف و ناوبانگەکەی.

بە قسەی ئەو سەرچاوەیە، ئەگوێرۆ خۆی پێ ئەستێرەیەکی گەورەی جیھانییە، بەتایبەتیش کە لە پرێمەلیگ، کە یەکێکە لە خولە ھەرە بەھێزەکانی تۆپی پێی جیھان، ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و نایەوێ بڕیارێک لەبارەیەوە بدرێت کە لە شکۆ و ناوبانگی ئەو کەم بکاتەوە.





ئەم هەواڵە 9514جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad