English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێدوانی فەرمی زیدان لەسەر رۆیشتنی ڤاران و بەیڵ
2019-04-02 [11:49 AM]

ZNA-هه‌ولێر


زینەدین زیدان، راھێنەری یانەی ریال مەدرید لەسەر دەنگۆی رۆیشتنی رافایێل ڤاران، گارێس بەیڵ و مارسێلۆ، لە گواستنەوەی ھاوینی داھاتوودا ھاتە دەنگ.

زیدان لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەی سبەی بەرامبەر ڤالێنسیا، لە گەڕی ٣٠ـی لالیگا وەڵامی رۆژنامەڤانانی لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت بە یانەکەی دایەوە.

راھێنەری ریال مەدرید لەبارەی یارییەکە گوتی، یارییەکەی سبەی زۆر جوان دەبێت، ھەموو یاریزانەکان دەیانەوێت بەشداری لە یارییەکەدا بکەن، ھەروەھا گوتیشی، لالیگا زۆر قورسە، لەپێناو بەدەستھێنانی باشترین پلە ھەموو ھەوڵێکی خۆمان دەدەین.

زیدان دەربارەی رۆیشتنی رافایێل ڤاران لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا گوتی، ڤاران بە منی نەگوتووە دەیەوێت بڕوات، بێگومان دەمەوێت ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکە بەردەوامبێت، نامەوێت بەبێ ڤاران بین، ئەو یاریزانێکی گەنج و بەتوانایە، ئەو ھیچ شتێکی لەبارەی رۆیشتن لە یانەکە نەگوتووە.

لەبارەی دەستبەرداربوون لە گارێس بەیڵ، زیزۆ لە وەڵامی پرسیارێکدا گوتی، لە کۆتایی وەرزدا بزانین چی روودەات و لەبارەی بەشێکی یاریزانەکان بۆ وەرزی داھاتوو ھیچ نیگەران نیم، ھەمیشەش دەمەوێت لەگەڵ یاریزانەکان راستگۆ بم، دەربارەی گواستنەوەی ھێرشبەرێکیش گوتی، وەرزی داھاتوو دەزانین چی دەبێت.

راھێنەری لۆس بلانکۆس زیاتر گوتی، سەرەتای وەرزی داھاتوو کاری ئێمە دەستپێدەکات، ھەموو شتێک دوای کۆتاییھاتنی ئەم وەرزە ئاشکرادەبێت، 

خاوەنی سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ دەربارەی مارسێلۆش قسەیکرد و گوتی، من مارسێلۆم خۆشدەوێت، ئەو یاریزانێکی زۆرباشە و لەھەموو بارودۆخێکدا ئامادەیە، ھەمیشە داوای ئەوەی لێدەکەم باشترین پێشکەشبکات و پێویستیمان بە مارسێلۆ ھەیە، دەمەوێت زیاتر یاریی بکات.

زیدان دەربارەی بەشدارییکردنی لوکای کوڕی لە یاریی رابردوودا رایگەیاند، لوکا کەسایەتییەکی بەھێزی ھەیە، ئەو ھێشتا تەمەنی ١٦ ساڵە، ئەو تەنیا یاریزانێکی یانەکەیە و بەشدارییکردنی لە یارییەکاندا ھیچ پەیوەندییەکی بە بڕیاری تاکەکەسییەوە نییە.





ئەم هەواڵە 6391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad