English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ریتانیا داوایه‌كی دیكه‌ بۆ دواخستنی جیابوونەوە له‌ یەکێتی ئەوروپا ده‌كات
2019-04-02 [09:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

تێریزا مه‌ی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا رایگه‌یاند، داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات ماوەی وتوێژەکان سەبارەت بە جیابوونەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتیەکە درێژبکەنەوە و لەگەڵ ڕابەری پارتی کاری ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا جێرێمی کۆربیندا کۆدەبێتەوە لە هەوڵیدا بۆ چارەسەرکردنی ئەو سڕبوونەی لە پەرلەماندا هەیە سەبارەت بە بابەتەکە.

مەی لە بەیاننامەیەکدا وتی " لەبەرئەوە دەمانەوێت ماددەی 50 درێژبکرێتەوە، درێژکردنەوەیەک بۆ ماوەیەکی کورت تاوەکو بڕیار لەسەر ڕێکەوتنێک دەدەین. هەروەها پێویستە لەسەرمان ڕوون بین سەبارەت بە هۆکاری ئەم درێژکردنەوەیە تاوەکو گرەنتی ئەوە بدەین لەکاتێکی گونجاو و بەشێوەیەکی ڕێکخراو جیاببینەوە."

تێریزا مەی وتیشی " ئەمڕۆ هەنگاو دەنێم بەرەو نەهێشتنی ئەو سڕبوونەی لە پەرلەماندا هەیە سەبارەت بەم بابەتە. پێشنیاری دانیشتنێک دەکەم لەگەڵ ڕابەری ئۆپۆزسیۆندا تاوەکو هەوڵ بدەین ڕێکبکەوین لەسەر پلانێک گرەنتی ئەوە بدات کە جیابوونەوەمان لە یەکێتی ئەوروپا بە ڕێکەوتن ببێت."

 

VOA





ئەم هەواڵە 5524جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad