English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودە گرینگەکانی زەیتون
2019-04-03 [08:40 AM]

هەولێر _ ZNA


 

یەکێکە لەگرنگترین جۆری خۆراکی و موقەبیلات کەلەھەموو ژەمەکاندا دەخورێت و جیادەکرێتەوە بەتامە خۆشەکەی ھەروەھا رێژەیەکی زۆری ڤیتامین تێدایە کەھاندەری تەندروستی لەشە.

لێرەدا وێبسایتی Timesofindia سودەکانی زەیتونی رەشی بەم جۆرە خستۆتەروو:

١. رێژەیەکی زۆری ڤیتامین و ریشاڵی تێدایە کەھاندەری تەندروستی کۆئەندامی ھەرس و چارەسەری گرفتەکانە و مەترسی توشبون بەشێرپەنجەی قۆڵۆن و گەدە سنوردار دەکات

٢. رۆڵی کاریگەری ھەیە لەچارەسەری گرفتەکانی دڵ و مولولەکانی خوێن و کۆلیسترۆڵی خوێن کەم دەکاتەوە.

٣. زەیتون رێژەیەکی زۆری مادەی دژە ئۆکسانی تێدایە سەرباری ڤیتامین کەمەترسی توشبون بەوەرەمی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە

٤. ئێسک و جومگەکان تەندروست دەکات و دەتپارێزێت لەنەرمبون و شاشبونی ئێسک.

٥. پارێزگاری لەتەندروستی کۆئەندامی ھەناسەدان و سیەکان دەکات و دەتپارێزێ لەرەبوو و ھەوکردنی قەسەبات

٦. بەھۆی بونی ڤیتامین H ەوە بەسودە بۆ پاراستنی تەندروستی چاو و پاراستنی لەگرفتی بینین و ھەوکردنی

٧. زەیتون ئازارشکێنەو چارەسەری ھەوکردن دەکات

٨. پێست و قژ تەندروست دەکات و رێژەیەکی زۆری کانزا و ڤیتامین تێدایە.





ئەم هەواڵە 4249جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad