English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەم رێگایانە قژت لە هەڵوەرین بپارێزە
2019-04-03 [09:21 AM]

هەولێر _ ZNA


 

چەندین ھۆکار ھەن لەپشت قژ رووتانەوەوە کەھەندێ کات ھۆکاری کاتییە و ھەندێ جاریش ھۆکاری گۆرانکاری ھۆرمۆنی و دووگیانی و ماندوێتی و نائومێدییە.

ئەگەر قژ روتانەوە ھۆکارەکەی گۆرانکاریی سستمی خۆراکی بێت دەکرێ راوێژ بەپزیشکی پسپۆر بکەیت، چەندین دەرمان و چارەسەر ھەن بەڵام رەنگە ماوەکەی چەندین مانگ تێپەڕێنێت.
لێرەدا چارەسەری سروشتی بۆ قژ رووتانەوە دەخەینەروو:

١. مەساژکردن: ئەمەش مەساژکردنی بێخی سەر بەزەیتی سروشتی بۆھاندانی گەشەی بێخی سەر و رەگەکانی بۆ چڕکردنەوەی قژ و چارەسەری گرفتی قژ روتانەوە، ئەمەش دڵەراوکێ ناھێڵێت. باشترە زەیتی گەرچەک و گوێزھیند و ئەرگان و زەیتون بەکاربھێنرێت، زەیتەکە کەمێک گەرم بکە و بێخی سەرتی پێ مەساژ بکە بۆماوەی ١٠ دەقیقە.

٢. جێڵی ئەلۆی ڤێرا: ئەمەش بێخی سەر ھێور دەکاتەوە و شێداری دەکات و گرفتی کڕێش و گیرانی رەگی قژ ناھێڵێت. ئەمەش چەندین جار بیدە لەبێخی سەرت و دەشتوانیت شامپۆیەک بەکاربھێنیت کەئەلۆی ڤێرای تێدا بێت .

٣. زەیتی گوێز ھیند: ترشی چەوری تێدایە کەبەسوودە بۆ پەلی مووەکان و کەمکردنەوەی لەدەستدانی پرۆتین باشترە زەیتی گوێزھیند پێش یان دوای قژ شتن بەکاربھێنیت.

٤. ئاوی پیاز : پیاز دەرکەوتوە چارەسەری گرفتی روتانەوەی قژ دەکات و ھانی گەشەی دەدات، ھاندەری باشتربونی سوڕی خوێنە و ئاوی پیاز ھاندەری دەردانی مادەی کیراتینە کەپێکھاتەی قژە، بۆیە ئاوی پیاز بدە لەبێخی سەرت و قژت و با ١٥ دەقیقە پێوەی بێت پاشان شامپۆیەکی لێ بدە بەشێوەەی سروشتی.





ئەم هەواڵە 4183جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad