English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێترین دیداری رۆناڵدۆی دیارده‌ و نه‌یمار
2019-04-03 [06:45 AM]

ZNA- ھەولێر


لە بەرازیل ھەردوو گەورە ھێرشبەری بەرازیل، رۆناڵدۆی دیاردە و نەیمار دا سیلڤا کۆبوونەوەو گفتوگۆیەکی کورتیان لەبارەی رێکۆردی گۆڵکاری مێژوویی ھەڵبژاردەی بەرازیلیان کرد، کە بە ناوی پێلێی ئەفسانەی بەرازیلە، بە تۆمارکردنی ٧٧ گۆڵ، بەڵام تاوەکو ئێستا رۆناڵدۆ بە جیاوازی ٢ گۆڵ لەپێش نەیمارە. 

رۆناڵدۆ لە ٩٨ یارییدا ٦٢ گۆڵی بۆ ھەڵبژاردەی سامبا تۆمارکردووە، بەڵام نەیمار لە ٩٦ یارییدا ٦٠ گۆڵی تۆمارکردووە.

پێشبینی دەکرێت نەیماری تەمەن ٢٧ ساڵ بەمنزیکانە پێش رۆناڵدۆ بکەوێت، مەگەر پێکانەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر نەیمار لە یارییە نێودەوڵەتییەکان بێبەش بکات.

گفتوگۆی نێوانیان..

نەیمار: حەزدەکەم بەشێوەی راستەوخۆ گۆڵ تۆمار بکەم، نەک لە رێگەی لێدانی سزاوە.

رۆناڵدۆ: بێگومان تۆ پێش من دەکەوی لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەرازیل، من ئەوە دەزانم، ئەوە تەنیا مەسەلەی کاتە، بڕۆ پێشەوەو لەدوای خۆتدا جێمبھێڵە لە رووی تۆمارکردنی ژمارەی گۆڵەوە، تۆ ھێشتا تەمەنت بچووکە، کاتی زۆرت لەپێشە بۆ ئەوەی بتوانی پێشمکەوی.

نەیمار: ھیوادارم، ھێشتا ھەندێ کاتم لەپێشە.

رۆناڵدۆ: لێدانەکانی سزا کارەسات و ترسێنەرن، بەرپرسیاریەتییەکی گەورەیە.

نەیمار بە گاڵتەوە: دەڵێن لێدانەکانی سزا گرنگن، پێویستە سەرۆک یانەکان جێبەجێیان بکەن.

رۆناڵدۆ: وامەڵێ، من ئێستا سەرۆکی یانەیەکم.


رووداو





ئەم هەواڵە 9787جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad