English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەماوەی چوار مانگدا سعوودیە زیاتر لە ٤٥ کەسی لەسێدارە داوە
2019-04-03 [12:04 PM]

ZNA-هه‌ولێر


وڵاتی سعوودیە لەماوەی چوار مانگدا زیاتر لە ٤٥ کەسی لەسێدارە داوە و یەکێتی ئەورووپاش دژی جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدانەکەیە .

فێدێریکا مۆگەرینی، نوێنەری باڵای سیاسەتەکانی ئاسایش و دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە کانوونی دووھەمی ٢٠١٩ەوە تائێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لە سعوودیە لەسێدارە دراون، ٤٥ کەسی تێپەڕ کردووە.

لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەی بیری ھەموو لایەک ھێناوەتەوە ٤ کەس کە بەھۆی قاچاخچێتی تلیاکەوە دەستگیرکرابوون لەرۆژانی دواییدا لەسێدارەدراون و دەڵێت، "یەکێتی ئەورووپا دژی جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدانە .

لەراگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە دوو لەسەر سێی وڵاتانی جیھاندا سیستەمی سزای لەسێدارەدان ھەڵگیراوە و ئاشکرای کردووە کە یەکێتی ئەورووپا لەو بڕوایەدایە ئەم سزایە زۆر بێبەزەییانە و دژە مرۆڤانەیە و ھاوکات ھیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆشی نییە.





ئەم هەواڵە 3850جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad