English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا وەڵامی ئەمریکا سەبارەت بە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەداتەوە
2019-04-03 [01:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای لەبارەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا دایەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی رایگەیاند، هیچ وڵاتێک مافی ئەوەی نییە دوور لە یاسا و دیموکراسی دەستوەربداتە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی وڵاتێکی دیکە و خۆی وەک سەرچاوەی رەوایەتییدان بە ئەنجامەکان، ببینێت.

ئاکسۆی وتیشی، تورکیا وڵاتیکی دیموکراتی و یاسا تیایدا سەروەرە و هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداریش لە کەشێکی دیموکراتی و شەفافدا و لە ئاشتی و ئارامییدا بەڕێوەچوون و رایگەیاندووە: "ئەوەی کە بنەڕەتییە ئەوە ئیرادەی دەنگدەر بە تەواوەتی لە سندووقەکاندا رەنگبداتەوە و پێویستە هەمووان لەو چوارچێوەیەدا رێز لە خەباتی یاسایی و دیموکراتی بگرن.

گوتەبيژەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وتيشی، سەرچاوەی رەوایەتیی هەڵبژاردنەکان، ئیرادەی گەلە. ئەوەشی کە دیاریی دەکات ئەم ئیرادەیە بە چ شێوەیێک لە سندووقەکاندا رەنگی داوەتەوە، هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆسەی تانەکان دەکات و بە ئەنجامیان دەگەیەنێت، دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنە. هیچ وڵاتێک مافی ئەوەی نییە دوور لە یاسا و دیموکراسی دەستوەربداتە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی وڵاتێکی دیکە و خۆی وەک سەرچاوەی رەوایەتییدان بە بە ئەنجامەکان، ببینێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، هەڵوێست و خووی دژە دیموکراسی بە هیچ شێوەیێک ناتوانن پێگەیشتوویی دیموکراسیی تورکیا بخەنە ژێر پرسیارەوە. گەلی تورک لە رێگەی رێژەی بەشداریی بەرزەوە لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداردا، پابەندیی خۆی بە دیموکراسیی نیشان داوە. لە لایێکی دیکەشەوە، بڕیاری گەلی تورک بۆ بژاردەی سەقامگیریی و متمانە لە رێگەی ئەو ئەنجامانەی کە سندووقەکانەوە دەرچوون، تۆمارکراوە.

 

aa





ئەم هەواڵە 5500جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad