English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پیدرۆ ھەڕەشە لە یانەکەی دەکات 
2019-04-03 [01:20 AM]

ZNA- ھەولێر 



پیدرۆ رۆدریگز ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و یاریزانی ئێستای یانەی چێلسی ئینگلیزی، داوا لەیانەکەی دەکات لەھاوینی داھاتوو دەست بەرداری بن. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی، ھەردوو یانەی ئەی سی میلان و ئەنتەر میلان ئیتاڵی گرنگیەکی زۆر بە تواناکانی پیدرۆ دەدەن و ئارەزوو دەکەن لە ھاوینی داھاتوو گرێبەستی لەگەڵ مۆربکەن. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بۆندی پیدرۆ لە ھاوینی ٢٠٢٠ لەگەڵ یانەی چێلسی کۆتایی پێدێت، ئەگەر ھاتوو یانەی چێلسی لەم ھاوینە دەست بەرداری پیدرۆ بوو ئەوا زیاتر لە ٢٠ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی بەدەست دەھێنێت، بەڵام ئەگەر پیدرۆ وەرزێکی دیکە لەگەڵ چێلسی مایەوە ئەوا دەتوانێت لەھاوینی ٢٠٢٠ بە شێوەی گرێبەستی سەربەست رووبکاتە ھەر یانەیەک کە ئارەزووی لێیەتی.

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، کێشەی چێلسی لەوەدایە ناتوانێت لە دوو ماوەی گواستنەوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ یاریزانی نوێ مۆربکات ئەمەش بەھۆی ئەو سزایانەی بەسەری سەپاوە، لەبەر ئەمە نایەوێت دەست بەرداری پیدرۆ بێت. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9907جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad