English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فێستیڤاڵی فیلمی واڕێش بەڕێوەدەچێت
2019-04-02 [01:48 AM]

تاران - ZNA 


نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "واڕێش" بە تیشک خستنە سەر کەلتووریی گەلان واتە دابوونەریتەکانی کرداریی، گوتاریی و ژینگە لە مازەندەران بەڕێوەدەچێت. 

 

فێستیڤاڵەکە بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی فەرهەنگ و هونەری پارێزگای مازەندەران و بە هاوبەشی رکخراوەی سینەمایی وەزارەتی رۆشنبیری ئێران و پارێزگاریی مازەندەران لە رۆژانی کۆتایی مانگی ئەپرێلی 2019 لە شارە جۆراوجۆرەکانی پارێزگای مازەندەران بەڕێوەدەچێت. 

 

ئامانجەکانی بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵەکەبریتین لە: بەهێزکردن و پشتیوانی لە بەرهەم و فیلمەکان بە ناوەرۆکی مرۆڤناسی و لەسەر بابەتی کەلتووری گەلان، پەیوەندیی کاریگەر لەگەڵ چالاکڤانانی بواری کورتە فیلمی چیرۆکی، دیکۆمێنتاریی و ئەنیمەیشن و ناساندنی روخسارە ئەخلاقییەکانی بواری سینەمای نەتەوەیی و هەروەها پەیوەندیی لەگەڵ فیلمسازانی دەورووبەری دەریای کاسپییەن و بواری شارستانییەتی هاوبەش بە مەبەستی بەدەستهێنانی گۆڕانگارییەکانی نوێی لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا.

 

ئەم رووداوە سینەماییە لە سێ بەشی سەرەکی "پێشبڕکێی نەتەوەیی"، بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی"، بەشی پێشبڕکێی "تەرنە وا" کە بە زمانی مازەندەرانی یانی "شنەی نوێی"، بەشی "تایبەت"، بەشی "رێزلێنانی فیلمسازێک"، بەشی "چاوخشاندنێک بە فیلمەکانی مرۆڤناسی پارێزگای گیلان"، بەشی "چاوخشاندن بە فیلمەکانی مرۆڤناسی وڵاتی ئازەربایجان"، بەشی "وۆرکشۆپی فێرکاریی" و هەروەها بەشی "توێژینەوەیی و کەلتووریی" بەڕێوەدەچێت. 

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 9757جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad