English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەر  شەوان درەنگ بخه وین چی لە جەستەمان ڕوو ئەدات
2019-04-04 [01:45 AM]

هەولێر _ ZNA


 

ئەگەر تۆ یەكێكیت لەو كەسانەی شەوانە هەتا درەنگ بە ئاگایت و ناخەویت ئەوە پێویستە بزانیت ئەم هەڵەیەی تۆ ئەنجامی دەدەیت ئەگەری توشبوونت بەم نەخۆشیانە زۆر دەكات .
 

1. قەڵەوی : كاتێك مرۆڤ هەتا درەنگی شەو نەخەوێت ئەوە لەلایەن مێشكیەوە هۆرمۆنی جبرلین دەردەدرێت كە بەرپرسە لە زیادكردنی هەستكردن بە برسێتی و خواردنی خۆراكیش لە درەنگانی شەودا هۆكارە بۆ قەڵەوی.

2. شەكرە : بە ئاگابوون هەتا درەنگانی شەو كاردەكاتە سەر تێكچوونی هۆرمۆنەكانی جەستەو ئەمەش لە هەموو دۆخێكدا ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە زیاد دەكات.

3. مردنی پێش وەخت : توێژینەوەیەكی نوێ كە لە بەریتانیا ئەنجامدراوە ئەوەی ئاشكرا كردوە ئەو كەسانەی لە شەو و ڕۆژێكدا كەمتر لە (6) كاتژمێر دەخەون ئەگەری مردنی پێش وەختیان بەڕێژەی (%12) زیاتر دەبێت لەچاو ئەو كەسانەی (8 – 6) كاتژمێر دەخەون.

4. نەخۆشیەكانی دڵ : خواردنی خۆراك لە درەنگانی شەودا هۆكارە بۆ قەڵەوی ئەمەش دەبێتە هۆی بەرز بونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵ لە خوێنداو دواجار توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ زیاتر دەبێت.

5. نەخۆشیەكانی چاو : ئەگەر تا درەنگی شەو ناخەویت ئەوە پێویستە بزانیت كە مەترسی لەسەر تەندروستی چاوەكانت هەیەو دەبێت ئاگاداربیت





ئەم هەواڵە 4144جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad