English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
واز له‌ ئێمباپێ بێنن
2019-04-04 [12:49 PM]

ZNA-هه‌ولێر


تۆماس تۆخێل، راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی، بێزاری خۆی له‌وه‌ نیشاندا كه‌ هه‌میشه‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هه‌وڵ ده‌ده‌ن كیلیان ئێمباپێی ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی به‌ پێلێی ئه‌فسانه‌ی به‌رازیلی به‌راورد بكه‌ن.

ده‌زگاكانی راگه‌یاندن زۆرجار ئێمباپێ به‌ پێلێ به‌راورد ده‌كه‌ن و به‌ "پێلێی فه‌ره‌نسا" یان "پێلێی بچووك" ناوی ده‌به‌ن، به‌تایبه‌تیش له‌م رۆژانه‌ی دواییدا كه‌ پێلێ سه‌ردانی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسای كرد و به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی خۆی و ئێمباپێی پێكه‌وه‌ كۆكرده‌وه‌.

تۆخێل له‌و باره‌وه‌ گوتی "ئه‌م به‌راوردكردنه‌ زۆر زیان به‌ ئێمباپێ ده‌گه‌ینێت، واده‌كات بیری لای تۆپی پێ نامێنێت".





ئەم هەواڵە 9883جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad