English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا ژنه‌ به‌رپرسێكی باڵای داعش ده‌ستگیركرد
2019-04-04 [04:52 AM]

​ZNA - هەولێر


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند، تیمێكی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، ناسنامه‌ی ژنه‌ به‌رپرسێكی باڵای داعشی ده‌ستنیشان كرد و دواتریش ده‌ستگیری كرد.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌، سه‌ره‌تا تیمه‌ هه‌واڵگرییه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌، ناسنامه‌ی ئه‌و ژنه‌یان ده‌ستنیشان كردووه‌، كه‌ مه‌ترسیدارترین ژنی داعش ناسراوه‌ و پۆستی باڵای هه‌بووه‌ له‌ مووسڵ دواتر تیمه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ توانیویه‌تی ژنه‌كه‌ ده‌ستگیربكات، كه‌ منداڵێكیشی پێبووه‌ هی ئه‌و نه‌بو چونكه‌ ژنه‌كه‌ منداڵی نییه‌، به‌ڵام بۆ خۆشاردنه‌وه‌ ئه‌و منداڵه‌ی له‌لای خۆی هێشتووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، ژنه‌كه‌ پێگه‌ی سه‌ربازی و سه‌ركردایه‌تی له‌ناو داعش هه‌بووه‌ له‌ مووسڵ، به‌ر له‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ له‌وێ تێكبشكێت و بگه‌ڕێته‌وه‌ سووریا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا ناسنامه و هاووڵاتینامه‌ی ژنه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌ و نازانرێت خه‌ڵكی چ وڵاتێكه‌.





ئەم هەواڵە 4057جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad