English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مریكا سوپای وڵاتێك ده‌خاته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌
2019-04-06 [07:19 AM]

ZNA-هەولێر


به‌رپرسانى ئیداره‌ى ئه‌مریكا له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دان سوپاى پاسدارانى ئێران بخه‌نه‌ لیستى تیرۆره‌وه‌ و بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ش ئه‌و بڕیاره‌ رابگه‌یه‌نرێت.

ئاژانسى رۆیته‌رز له‌زارى چه‌ند به‌رپرسێكى ئه‌مریكییه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، له‌ئێستادا ئیداره‌ى ئه‌مریكا له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه‌ سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئیسلامى ئێران بخانه‌ لیستى تیرۆره‌وه‌، بڕیاره‌كه‌ش رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ له‌كاتێكدایه‌ پێشتر ئه‌مریكا چه‌ندین لایه‌ن و كه‌سایه‌تى نزیك له‌ سوپاى پاسدارانی خستوه‌ته‌ لیستى تیرۆره‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ سوپاى وڵاتێك به‌ فه‌رمی بخرێته‌ ئه‌و لیسته‌وه‌.

به‌هۆى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێرانه‌وه‌ تابێت په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاته‌ هاوپه‌یمانه‌كانى روو له‌ خراپتربون ده‌كات و پێشتریش واشنتۆن چه‌ندین سزاى ئابورى به‌سه‌ر تاراندا سه‌پاندوه‌.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا واشنتن به‌ فه‌رمیی سوپای قودسی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری سوپای پاسدارانی خستبووه‌ لیستی گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان.





ئەم هەواڵە 3862جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad