English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێبه‌ری ئێران: خێرا ئەمریكییەكان لە عیراقدا دەربكەن
2019-04-07 [06:17 AM]

ZNA-هەولێر


عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران داوای لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق كردووە بەزووترین كات كاربكەن بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراقدا.

ئاژانسی فارسی ئێرانی بڵاویكردوەتەوە، عادل عەبدولمەهدی لەسەردانەكەیدا بۆ تاران چاوی بە عەلی خامنەیی كەوتوە و چەند بابەتێكیان تاووتوێ‌ كردوە.
لەو دیدارەدا رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە سەرۆك وەزیرانی عیراقی وتوە، بونی سەربازانی ئەمریكی لەوڵاتەكەیدا زیان بە دەوڵەت و گەلانی ناوچەكە دەگەیەنێت.
هەروەها وتویەتی پێویستە كار بكەن بۆئەوەی بەزووترین كات سەربازانی ئەمریكی لە عیراقدا بڕۆن، چونكە تا زیاتر بمێننەوە دەركردنیان ئەستەم تر دەبێت.

رێبه‌ری ئێران جه‌ختیشی كرده‌وه‌: ئامانجی ئه‌مریكا له‌ بوون له‌ناو خاكی عێڕاق ته‌نیا جێگیركردنی هێزی سه‌ربازیی نییه‌، به‌ڵكو ئامانجی دیكه‌یشی هه‌یه‌ و ئه‌وان به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن تا بۆ درێژماوه‌ له‌م وڵاته‌ بمێننه‌وه‌ و حكومه‌تێكی درێژخایه‌ن له‌ چه‌شنی سه‌ره‌تاكانی داگیركرانی عێڕاق پێكبهێنن.

رۆژی شەممە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە چەندین دۆسێیان تاووتوێ‌ كرد، ئەمڕۆش سەردانەكەی تەواو دەبێت.





ئەم هەواڵە 3676جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad