English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا ژمارەیەك فڕۆكەی ئێف 16 ی رادەستی عێراق كرد
2019-04-07 [06:29 AM]

ZNA – هەولێر


وەزارەتی بەرگری عێراق ئاشكرایدەكات، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەشێكی دیكەی فڕۆكەی جەنگی جۆری (F16)ی رادەستی حكومەتی عێراق كردووە.

 

 
وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند "6 فڕۆكەی جەنگی جۆری (F16)ی ئەمریكی گەییشتنە بنكەی ئاسمانی بەلەد لە باكووری بەغدا".
 
بەپێی بەیاننامەكە "ئەو فڕۆكانە بەشێكن لەچوارچێوەی گرێبەستی واژۆكراوی تایبەت بە پڕچەككردن لەنێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا".
 
لە ساڵی 2011 بەغدا و واشنتن گرێبەستێكیان بۆ فرۆشتنی 36 فڕۆكەی جەنگی جۆری (F16) واژۆكرد، تاوەكو ئێستاش عێراق ژمارەیەك لەو فڕۆكانەی بەدەست گەیشتووە.




ئەم هەواڵە 10612جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad