English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ: دوای وەرگرتنی وانەیەکی خێرای مێژوو بڕیاری بەرزایەکانی"جۆلان"م دا
2019-04-07 [07:17 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی ئەمریکا لەبەردەم ئیئتیلافی جووەکان له‌ پارتى کۆماری، وردەکاری و هەلومەرجی گرتنەبەری بڕیاری دانپێدانان بە سەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزایەکانی "جۆلان و قودس"ى وەک پایتەختی ئیسرائیل ئاشکرا کرد.

رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، له‌ باره‌ی ده‌ركردنی دوایین بڕیاری خۆی، سه‌باره‌ت به‌ پێدانی به‌رزاییه‌كانی جۆلان له‌ باشووری سووریا بۆ ئیسرائیل، رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ دوای وانه‌یه‌كی خێرای مێژوو هات كه‌ له‌ باره‌ی بابه‌تێكی جیاواز گفتوگۆیان ده‌كرد ئەویش لەمیانی گفتوگۆیەک لەگەڵ گەورە راوێژکارەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێوانیاندا دیڤید فرێدمان، باڵێۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئیسرائیل و، جارێد کۆشنێر".

ترەمپ، لە گەرمه‌ی پێکەنینیدا لەگەڵ ئامادەبووان لە لاس ڤێگاس ئەوەشی زیاد کرد: "پێیانم گوت دەی هاوڕێیان چاكەیەکەم بۆ بکەن، بەشێوەیەکی خێرا هەندێک باسی مێژووم بۆ بکەن، دەزانن کاروباری زۆرم هەیە بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکەم، وەک چین و کۆریای باکوور".





ئەم هەواڵە 3604جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad