English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشکێک : هەشت لە نیشانەکانی دەرهاتنی ددانی منداڵ
2019-04-07 [10:40 AM]

هەولێر _ ZNA


 

نیشانه‌كانی ددان ده‌رهاتن له‌ منداڵاندا هه‌ندێكجار هاوشێوه‌ی‌ نیشانه‌كانی چه‌ند نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر ئـاکۆ كه‌ریم پزیشكی پـسپۆری نەخـۆشـییەکانی مـنـداڵان و گەشەی منداڵان هه‌شت نیشانه‌ی‌ ددان ده‌رهاتنی منداڵان ده‌خاته‌ ڕوو.
 

1-  بوونی ئازار ئەمەش وادەکات منداڵەکە نارەحەت بێت و خەوی کەم بێتەوە.

2- هەڵئاوسان و سوربوونەوەی پوک کە هەندێجار دەبێتە کەم بوونەوەی خواردنی منداڵەکە.

3- سور بوونەوەی رومەت .

4- قەپ(گاز) دەگرێت لە شت بۆ کەم بوونەوەی ئازارەکەی.

5- دەست بردن بۆ گوێ چونکە هەندێ جار ئازاری ددان دەچێت بۆ گوێ.

6-  لیکی زۆر دەبێت، قوتدانی ئەو لیکە زۆرە هەندێ جار دەبێتە هۆی هێلنج ، کۆکە ، شلبوونەوەی پیسای منداڵەکە، سەوز بوونی پیسایی ، ئەم نیشانانە ئاسای و کاتین پێویست بە چارەسەر ناکات.

7- ددان دەرهاتن نابێتە هۆی تا.(زۆر کەس دەلێت وانییە! )

8- ددان دەرهاتن نابێتە هۆی سک چوون.( بۆ ئه‌مه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ زۆر کەس دەلێت وا نییە!)





ئەم هەواڵە 8215جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad