English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر. بەشیر حەداد: پێویستە پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی لە ئاست گەورەیی پێکەی سەرۆک بارزانیدا بێت
2019-04-07 [09:53 AM]

ZNA- هەولێر


ئەمرۆ ٧ی٤ی٢٠١٩ دکتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، لەلایەن ھوشیار سویلی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەب پێشوازی لێ کرا. 
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەستخۆشی لە ستافی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرد، کەلە ڕابردوودا توانیویانە کاری دیپلۆماسی گرنگ بۆ ھەرێمی کوردستان و پارتی بنیاد بنێن، بەڵام ئەوەی کە پێویستە کادیری پارتی لێی تێبگات ئەوەیە، کە سەرۆک بارزانی لەوەھا ئاستێکی باڵای دیپلۆماسی و پێگەیەکی نێودەوڵەتیدایە، کە ئەرکی کادیری پارتی و بەتایبەتی کادیرانی سلکی دیپلۆماسی و پەیوەندی دەرەوەی قورستر کردووە. ھەر ئەمەشە کە پێگەی پارتی بەھێزکردووە و بە بەھێز ھێشتنەوەشی کاری کادیرانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتییە. 
د. بەشیر حەداد لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وتی: کارکردن لە بەغداد جیاوازە و دەبێت لە کوردستانەوە بە یەک دەنگییەوە پەیامەکانمان بەرینە بەغدا، ئەمەش پێویستی بە ڕێکخستنی لایەنە سیاسییەکانە لە کوردستان. ھەروەھا ئەوەشی ڕاگەیاند کە ھاوکاری مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی دەبیت لە تێپەڕاندنی کارەکانیاندا. 
ھوشیار سویلی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەربڕی، داوایکرد ئەم جۆرە سەردانانە بەردەوام بن. بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی، ئامادەیی مەکتەبی بۆ ھەموو جۆرە ھاوکارییەک دەربری بۆ سەرکەوتنی کورد لە بەغدا.





ئەم هەواڵە 3547جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad