English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ڵمه‌تێك بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ئەنجام دەدرێت
2019-04-07 [11:28 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بە ئامانجی ھۆشیارکردنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە مەترسیەکانی ماددەی ھۆشبەر و روونکردنەوەی زیانەکانی بەکارھێنانی و ئەو سزایانەی رووبەڕووی کەسی بەکارھێنەر لەناو ئەو ھێزانە دەبێتەوە،‌ کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.


لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەک دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت ، ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ ی ٤ ی ٢٠١٩ ،   بە سەرپەرشتی نوێنەری دادگای تەمیز و لێپرسراو و جێگری لێپرسراوی ھەواڵگری لیواکان و نوێنەری ھێزەکانی حەفتا و ھەشتا و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و ھۆشیاری نیشتمانی، کۆبوونەوەیەک لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.

ئاماژە بەوەدەکەن کە لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ھەڵمەتی بەرەنگاربونەوەو ھۆشیارکردنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە کرا، بۆئەو مەبەستە رۆژی ٢٢/٤/٢٠١٩ دیاریکرا بۆ ئەنجامدانی ھەڵمەتەکە کە دوو ھەفتە دەخایەنێت.

راشیدەگەیەنن ، کە ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا لەلایەن نوێنەری دادگای تەمیز باس لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەی ھۆشبەرو ئەو سزایانە کرا کە رووبەڕووی بەکارھێنەر دەبێتەوە بەتایبەتی لەناو ھێزە چەکدارەکان. لەلایەن خۆشیانەوە  نوێنەری لیواکان و ھێزەکانی حەفتا و ھەشتا سەرنج و تێبینی خۆیان لەسەر ئەو بابەتە خستەڕوو.





ئەم هەواڵە 3463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad