English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی ناوخۆ : ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مووچه‌كانیان كه‌مه‌ ده‌توانن كاری شوفێری تاكسی بكه‌ن
2019-04-07 [11:44 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار لەسەر بڕیاری قەدەغەکردنی شوفێری تاکسی دەکات و دەشڵێت: دەبێت شوفێری تاکسی پیشە بێت، کە لە ھەموو جیھان پیشەیە.

سامی جەلال ، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند: بڕیاری قەدەغەکردنی شوفێری تاکسی لە فەرمانبەران کاری لەسەر دەکرێت، ئاماری بایۆمەتری مووچەخۆرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆ بەستراوەتەوە، فەرمانبەرانی حکوومەت لە پلە یەک تا پلە شەش، ھێزەکانی ناوخۆ و فەرمانبەرانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە قەدەغەیە کاری شوفێری تاکسی بکەن، ئەو فەرمانبەرانەی دیکەش کە پلەکانییان ٧،٨،٩،١٠ کە مووچەیان کەمە، ئەوا دەتوانن بە رەزامەندی خۆیان کاری شوفێری تاکسی بکەن.

گوتیشی: ئێستا پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە و فەرمانبەران تەواوی مووچە بەبێ پاشەکەوت پێدەدرێت، بۆیە ئەو بڕیارە بەردەوام دەبێت و کاری پێدەکرێت. دەبێت شوفێری تەکسی پیشە بێت کە لە ھەموو جیھان پیشەیە.





ئەم هەواڵە 4213جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad