English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی ماوه‌ به‌سه‌رچوو و سه‌رچاوه‌ نادیاردا ده‌گیرێت‌
2019-04-07 [05:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جۆراوجۆردا گرتوه‌ و نوێنه‌ری ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌كان ده‌ڵێت؛ زیانی زۆری به‌ ته‌ندروستی هاوڵاتیان گه‌یاندووه‌.

د. ژیار ره‌ئوف، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی بازاڕی ده‌رمان و ده‌رهێنانی له‌ ده‌ست هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ پسپۆڕی بواره‌كه‌ نین لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی پێكهێنراوه‌.

وتی؛ به‌هۆی هه‌بونی ده‌رمانێكی زۆری كوالێتی نزم كڕین و فرۆشتنی له‌لایه‌ن هه‌موو كه‌سێكه‌وه‌ به‌بێ رێنماییه‌ زانستی و یاسایی زیانی زۆری به‌ ته‌ندروستی هاوڵاتیان گه‌یاندووه‌.

وتیشی؛ لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جۆراوجۆردا گرتووه‌ كه‌ به‌شێكی ماوه‌به‌سه‌رچووه‌ و به‌شێكیشی ئه‌و ده‌رمانانه‌یه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌كانیان‌ نادیارن و نازانرێت له‌چ وڵاتێك دروستكراوه‌ و به‌شێوه‌ی قاچاخ هاورده‌كراوه‌.

هه‌روه‌ها؛ له‌ ماوه‌ی (9) مانگی ده‌ست به‌كاربونی لیژنه‌كه‌ (722) سه‌ردانیان بۆ ده‌رمانخانه‌ و نۆرینگه‌ و هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی هاوڵاتیانی تیا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، كردووه‌ كه‌ (258) پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركرداوه‌ و (40) شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و كاركردن بن به‌ڵام به‌هۆی دوباره‌ سه‌رپێچی كردنه‌وه‌ (35) شوێنیان داخراوه‌.

د. ژیار ره‌ئوف ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد؛ به‌هۆی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر پابه‌ندنه‌بوون و سه‌رپێچی، به‌شێك له‌ شوێنانه‌ی سه‌ردانیان كراوه‌ رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌ به‌ر و روبه‌روی دادگا كراونه‌ته‌وه‌.

لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت و له‌ مانگی (6ی 2018) به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی دامه‌زراوه‌، رۆژانه‌ سه‌ردانی نۆرینگه‌ و ده‌رمانخانه‌ و هه‌موو ئه‌وشوێنانه ‌ده‌كات كه‌ هاوڵاتیان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر رووی تێده‌كه‌ن، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 3631جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad