English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر هەڕەشەکردن لە بڵاوکردنەوەی وێنەی کچێک گەنجێک دەستگیرکرا
2019-04-08 [06:32 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان  لە ھەولێر ڕایده‌گه‌ێنێت، لەسەر هەڕەشەکردن لە بڵاوکردنەوەی وێنەی کچێک گەنجێک دەستگیرکرا.

له‌راگه‌یاندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە ھەولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی ئافرەتێك بەناوی (ج،ح،م) سەردانی بەرێوەبەرایەتیەكەمانی كرد ئاگاداری كردینەوە بەوەی كە كوڕێك بەناوی (م،أ،أ) دانیشتووی شاری هەولێرە هەڵساوە بەدانانی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵی گوایە ھاوسەرگیری لەگەڵ دەكات.

لەراگەیاندراوەکەدا هاتووە، دواتر متمانەیەكی زۆری لای ئافرەتەکە دروست كردووە چەندین وێنەی ئافرەتەكەی گرتووە، پاشان هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی لێكردووە گەر 10 هەزار دۆلاری پێنەدات، بەڵام ئافرەتەكە پارەكەی نەداوەتێ و سەردانی بەرێوەبەرایەتیەكەمانی كردوو دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوە تیمەكانمان لە نووسینگەی منارەی بەرەنگاربووەنەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان پاش دارشتنی پلانێكی ورد و تۆكمە توانیان تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن.

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ تۆمەتبارەكە دانی بەتاوانەكانی داناوە و مۆبایلەكەی چەندین وێنەی ئافرەتەكەی تێدابوو ،  رێكاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر و لێكۆڵینەوەش لەسەر كەیسەكە بەردەوامە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توند و تیژى دژ به‌ئافره‌تانى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، بۆ هەر جۆرە حاڵەتێكی لەم شێوەیە دەتوانن پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە  119.

 





ئەم هەواڵە 3934جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad