English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەكگرتوەكان داوای ئاگربەست دەكات هێزەكانی رۆژهەڵاتی لیبیا هێرشی ئاسمانی دەكەنە سەر تەرابلس
2019-04-08 [07:40 AM]

ZNA- ھەولێر


لە هەوڵێكیاندا بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی پارێزگاكە، هێزەكانی رۆژهەڵاتی لیبیا هێرشێكی ئاسمانیان كردە سەر بەشی باشوری شاری تەرابلس و نەتەوە یەكگرتوەكانیش داوای ئاگربەست دەكات.

سەرەڕای ئەوەی نەتەوە یەكگرتوەكان داوای ئاگربەستیان لە هەردو هێزی چەكداری لیبیا كردوە، ئەمڕۆ یەكشەممە هێزەكانی رۆژهەڵاتی لیبییا ناسراو بە (سوپای نیشتیمانی لیبیا) بە رابەری خەلیفە حەفتەر، لە هێرشێكی ئاسمانیدا ناوچەكانی باشوری تەرابلس-یان بە ئامانجگرت.

سوپای نیشتیمانی لیبی كە لە لایەن حكومەتی موزایە-ی رۆژهەڵاتی وڵاتەكەوە پشتگیریدەكرێت، هەفتەی رابردو بەرەو تەرابلس بەڕێكەوتن كە حكومەتی ئەو وڵاتە بە بنكەی نێودەوڵەتی خۆی دادەنێت.

لە ئێستاشدا سوپای نیشتیمانی رایگەیاندوە هێزەكانیان گەیشتونەتە ناوچەكانی باشوری تەرابلس و توانیویانە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی پێشوی ئەو ناوچەیە كۆنترۆڵبكەن و بەرپرسانی سەربازی تەرابلس-یش ئەوە رەتدەكەنەوە، هاوكات ئاژانسی رۆیتەرز، لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازی ئەو ناوچەیەوە رایگەیاندوە، فرۆكەیەكی جەنگی هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر باشوری تەرابلس ئەنجامداوە.

هەر لەوبارەیەوە، وتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانی حكومەتی تەرابلس، بە مەبەستی بەرگریكردن لە پارێزگاكە، چالاكیەكی تایبەتی هێزەكانیان لەژێرناوی (گڕكانی توڕەیی) راگەیاند و لەو باریەوە رونكردنەوەی زیاتری نەداوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، لە لایەن گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی حكومەتی تەرابلس-ەوە، ژمارەیەكی زۆر لە  بارهەڵگری جۆری (پیك ئەپ) لە میسراتەوە بەرەو تەرابلس بەرێكەوتون كە بە مەبەستی بەرگریكردن و پاراستنی پارێزگاكە لە سوپای نیشتیمانی لیبیا، چەك و تەقەمەنیان گواستوەتەوە.

لەبارەی دۆخی قوربانیانی روبەڕوبونەوەكان ئوسامە عەلی، وتەبێژی یەكەی فریاكەوتنی خێرا-ی تەرابلس ئاماژەی بەوەكردوە، تا ئێستا تیمەكانیان نەیانتوانیوە بچنە ئەو ناوچانەی پێكدادانەكانی تێدا رودەدەن.  

 هاوكات نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ لیبیا لە راگەیندراوێكیدا، ئەمڕۆ یەكشەممە داوای لە هێزە چەكدارەكانی لیبیا كرد بۆ ماوەی دوو كاتژمێر ئاگربەست لە باشوری تەرابلس ئەنجامبدەن  تا خەڵكی سیڤیل و برینداران لەو ناوچەیە بچنەدەرەوە، دواتریش لە راگەیندراوێكی دیكەیاندا رایانگەیاند، روبەڕوبونەوەكانی تەرابلس لە بەردەوامیدایە.

هەر بەهۆی دۆخە ناوخۆییەی لیبیاوە، راگەیندراوێكی ئەمریكی ئاماژەی بەوەداوە، گروپێك لە سەربازانی ئەمریكی كە هاوكاری تیمی ئەمریكا لە لیبیا دەكات، بەهۆكاری ئەمنی لیبیایان بەجێهێشتوە و لەوبارەیەوە زانیاری زیاتریان نەخستوەتە رو، هاوكات ئیمارات و وڵاتانی عەرەبی نیگەرانی قوڵیان لەبارەی ئەو جەنگەی ناوچەكەوە راگەیاندوە.

بەگوێرەی راپۆرتەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان، حەفتەر-ی 75 ساڵ كە لە لایەن هەریەك لە حكومەتەكانی میسر و ئیمارات-ەوە هاوكاری سەربازی دەكرێت، خۆی بە دژی توندڕەوە ئیسلامیەكان دادەنێت، بەڵام نەیارەكانی بە دیكتاتۆرێكی هاوشێوەی قەزافی پێناسەیدەكەن.

 





ئەم هەواڵە 3502جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad