English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم نیشانانە دەریدەخات کە جەستەت بە باشی گۆشت هەرس ناکات
2019-04-08 [12:00 PM]

هەولێر _ ZNA


 

_ زۆر کەس ڕۆژانە گۆشت دەخۆن و گرنگی بە جۆرەکانی دیکەی خواردن نادەن وێڕای ئەوەی گۆشت سوودی هەیە بەڵام خواردنی بە بڕێکی زۆر و شێوازێکی هەڵە زیان بە جەستە دەگەیەنێت.

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو نیشانانە داوە کە دەریدەخەن کەسێك بڕێکی زۆر گۆشت دەخوات و بەباشی هەرس نابێت لە کۆئەندامی هەرسیدا، بەم جۆرە:

١_ قەبزبوون لە پاش خواردنی گۆشت بەهۆی زۆری ئاسنەوەیە لە پێکهاتەیدا لەگەڵ بڕێکی کەمی ڕیشاڵەکان.

 ٢_ هەستکردنی بەردەوام بە برسییەتی تەنانەت پاش نان خواردن دەکرێت ئاماژە بێت بۆ بوونی بڕێکی زۆر پرۆتین و کەمی کاربۆهیدرات لە جەستەدا بەهۆی زۆر خواردنی گۆشتەوە .

۳_  ڕەشی ژێرچاوەکان بەتایبەت چەند ڕۆژێك پاش خواردنی گۆشت دەکرێت بەهۆی زۆر خواردنی گۆشتەوەبێت کاتێك بەباشی لەلایەن کۆئەندامی هەرسەوە هەرس ناکرێت.

٤_ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن ئاماژەیە بۆ زۆر خواردنی گۆشت و هەرس نەکردنی بەباشی .

٥_ کاتێك جەستە بەباشی گۆشت هەرس نەکات سیستمی بەرگری لاواز دەبێت بەهۆی ئەو شەکرە سروشتییەی لە گۆشتدا هەیە.

٦_ هیلاکی پاش خواردنی گۆشت بەهۆی باش هەرسنەکردن و مانەوەیەتی لە هەناودا.

۷_ ئەو چەوری و پرۆتینانەی لە گۆشتدا هەن بە قورسی شیدەبنەوە بۆیە دەبنە هۆی ئاوسانی سك و هەستکردن بە ئازار.





ئەم هەواڵە 7822جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad