English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھرام قاسمی: وڵاتانی گروپی جی 7 بۆ رازیكردنی ئەمریكا دژایەتی ئێران دەكەن
بەهرام قاسمی
2019-04-08 [11:07 AM]

ZNA- هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێ راگەیاندراوی گروپی 7 لە فەرەنسا پێچەوانەی رێکكەوتنی ئەتۆمییە و لەژێر كاریگەریی ئەمریكا نووسراوە.

بەھرام قاسمی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمرۆ دووشەممە ٨ی نیسان رایگەیاند، راگەیاندراوی وڵاتانی جی 7 لە دژی ئێران یەكلایەنە نووسراوە و دۆخەكە ئالۆز دەكات.

قاسمی دەڵێ ئەو گروپە لە ژێر كاریگەریی ئەمریكادان و دەیانھەوێ بە دژایەتیكردنی ئێران بەرپرسانی كۆشكی سپی رازی بكەن. لەراگەیاندراوی كۆتایی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جی 7 لە فەرەنسا باس لە چالاكییە موشەكییەكانی ئێران كرابوو و ئەم وڵاتانە نیگەرانیی خۆیان لە بەرانبەر رۆلی ئێران لە وڵاتانی ناوچەدا دەربریبوو.

 





ئەم هەواڵە 5596جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad