English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە ھەواڵێکی خۆشی راگەیاند 
2019-04-08 [02:47 AM]

ZNA- ھەولێر 



پێش رووبەرووبوونەوەی یانەی مانشستەر یونایتد لە قۆناغی ھەشتی چامپیۆنزلیگ، یانەی بەرشەلۆنە ھەواڵێکی خۆشی بۆ ھاندەرانی راگەیاند . 

ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە لەپێگەی خۆی رایگەیاند، یاریزان عوسمان دیمبلی بەتەواوەتی لە پێکانەکەی چاک بووتەوە و بۆ یارییەکەی چامپیۆنزلیگ ئامادەیە . 

لە راگەیندراوەکە ھاتووە ، دیمبلی لەگەڵ شاندی یانەی بەرشەلۆنە گەشت بۆ شاری مانشستەر دەکات. 

دوایین یاری دیمبلی لە قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ بوو لەبەرامبەر یانەی لیۆنی فەرەنسی کە یانەی بەرشەلۆنە توانی یارییەکە بە ئەنجامی (٥ - ١) لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێبێنێت. 

بڕیارە رۆژی چوارشەممە لە یاری چوونی قۆناغی ھەشتی چامپیۆنزلیگ یانەی بەرشەلۆنە رووبەرووی یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی ببێتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 12394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad