English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن چارەسەری زیپکە و قینچکە دەکەیت 
2019-04-08 [03:59 AM]

ZNA- ھەولێر 




یەکێک لەو گیروگرفتانەی تووشی گەنجان دەبێتەوە بریتیە لە پەیدابوونی زیپکە و قینچکە لەسەر رووخساریان بە تایبەتی لە قۆناغی ھەرزەکاری . 

لەم بابەتە ھەوڵدەدەین چەند رێگەیەکتان پێ بناسێنین کە یارمەتیدەرن بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە. 

١.ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی : 
یەکێکە لە ھۆکارەکانی درورست بوونی قینچکە بریتیە لە رارایی، لەبەر ئەمە پێویستە پشوو بە جەستەت بدەیت و ئەمەش لەرێگەی ئەنجامدانی چەند چالاکیەکی وەرزشی وەک رۆیشتن . 
٢.با جەستەت لەناوەوە تەڕ بێت : 
زۆر گرنگە مرۆڤ لەشی لەناوەوە بەتەڕی بھێلێتەوە ئەمەش لەرێگەی خواردنەوەی ئاوێکی زۆر لە رۆژانە چونکە کەمی ئاو ھۆکارە بۆ دەردەدانی چەوری بۆ دەرەوەی لەش و ئەمەش دەبێتە ھۆی دروست بوونی قینچکە، لەبەر ئەمە ھەوڵبدە رۆژانە ٨ – ١٠ کوپ ئاو بخۆیتەوە. 
٣. گرنگی دان بە رووخسار: 
پسپۆڕان جوانکاری ئامۆژگاریمان دەکەین کە گرنگیەکی زۆر بە رووخسارمان بدەین ئەمەش لەرێگەی خاوێنکردنەوەی رووخسار بە مادەی تایبەت و ھەروەھا بەکارھێنانی کرێمێکی باش بۆ روخسار. 
٤. بۆ ماوەیەکی باش بخەوە: 
کەم خەوی دەبێتە ھۆی زیاد بوونی رارایی و ئەمەش دەبێتە ھۆی دەردەدانی زیاتر چەوری و دەبێتە ھۆی دروست بوونی قینچکە و زیپکە لەبەر ئەمە ھەوڵبدە رۆژانە ٦ – ٨ کاتژمێر بخەوی.
٥. وازھێنان لە جگەرە کێشان : 
جگەرە کێشان زیانێکی گشتی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە و بەتایبەتی بۆ رووخسار، چونکە دەبێتە ھۆی تێکدانی پێست و دەرکەوتنی زیپکە و قینچکە. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8158جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad