English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزی ئاو و كارەبا لەرێگەی پاشەكەوتەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت
2019-04-09 [07:27 AM]

ZNA – هەولێر


بەرپرسانی حكوومەت روونكردنەوە دەدەن  لەبارەی قەرزی كەڵەكەبووی ئاو و كارەبا رای دەگەینن، ئەوان رەزامەندیان داوە لە رێگەی پاشەكەوتی مووچەوە ئەو قەرزانە بدرێنەوە، بەڵام چاوەڕوانی بڕیار و رێنمایی دەكەن.

بەیار تەقیەدین، بەرێوەبەری ئاوی هەولێر بە باسی راگەیاند: بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی ئاو لای هاوڵاتیان هەوڵدەدەن ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیان بكەن.

 ئاشكراشی كرد چاوەڕوانی ئەوە دەكەن لە پاشەكەوتی مووچە قەرزی ئاو وەربگرنەوە، " هەركاتێك حكوومەت رێنمایی دەربكات بۆ ئەوەی قەرزی ئاو لە هاوڵاتیان لە پاشەكەوتی مووچە بدرێتەوە ئێمە جێبەجێی دەكەین و زۆریش شتێكی باشە".

بەپێی زانیاریەكان نزیكەی 180 ملیار دیناری پارەی ئاو لای هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانە كە زۆرترینی لە سنوری پارێزگای سلێمانیە.

بەرپرسەكەی وەزارەتی شارەوانی ،روونی كردەوە پڕۆژەكەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بۆ ئەوەی قەرزی ئاو و كارەبا لە پاشەكەوتی مووچە بدرێتەوە پڕۆژەیەكی باشە و ئەوان رازین پێی، دەبێت حكوومەت رێنماییەك لەمبارەیەوە دەربكات.

 گوتیشی:" ئێمە هیچ لاریمان نیە قەرزی كۆنی ئاو لە پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەر وەربگیرێـت و بدرێتەوە بەشی داهاتی ئاو بۆ ئەوەش چاوەڕوانی هەر بڕیارو رێنماییەكی حكوومەتین".

 محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی ،گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با بەهەمان سەرچاوەی گوت:  بەشێكی كەمی هاوڵاتیان پارەی كارەبا دەدەن و بەشی وزۆرینە قەرزاری كرێی كارەبان".

ئەو روونی كردەوە، ئەوان رەزامەندیان داوە قەرزی كارەبا لە پاشەكەوتی مووچە بدرێتەوە ، بەرپرسەكەی وەزارەتی كارەبا ئاشكراشی كرد " نزیكەی 800 ملیار دینار قەرزی كارەبا لای هاوڵاتیانە، بەڵام ئەگەر ئەوانەش وەربگرین كە سەرپێچیان كردووە و پێوەریان نیە و كارەبایان دزیووە ئەوە تریلیۆنێك دیار تێپەڕ دەكات".

بە گوتەی وەزیری دارایی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان 10 ملیار دۆلاری پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران قەرزارە.

 





ئەم هەواڵە 7432جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad