English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە خۆپێشاندانەکانی سوودان دووسەربازو پۆلیسێک کوژران
خۆپێشاندانی سوودان
2019-04-09 [03:35 AM]

​ZNA -هەولێر


لە خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆسێ‌شەممە ٩ی نیسانی ٢٠١٩ی سودان، دوو سەرباز و پۆلیسێك كوژران و خۆپیشاندەرانیش داوا لە سوپا دەكەن بۆ گۆڕینی دەستەڵات لە ولاتەكەیان ھاوكاربن.

ھاوپەیمانیی ئازادی و گۆڕانكاری كە رێبەریی خۆپیشاندانەكانی سودان دەكات، داوای لە سەربازانی سوپای وڵاتەكەیان كرد، پشتگیریی خەڵكی خۆپیشاندەر بكەن و بۆ گواستنەوەی ئاشتیانەی دەستەڵات بۆ سیستتمێكی مەدەنی و دیموكراسی ھاوكاربن.

لەكاتی ھەوڵدان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران و لە ئەنجامی رووبەڕووبونەوەی ھێزە ئەمنییەكان لەگەڵ سەربازانی سوپا، دوو سەرباز و پۆلیسێك كوژران.

ماوەی ٣ رۆژە خۆپیشاندەران لەبەردەم فەرماندەیی گشتیی سوپا لە "خەرتووم"ی پایتەختی سوودان مانیان گرتووە و تائێستا ٧ خۆپیشاندەر كوژراون.





ئەم هەواڵە 5512جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad