English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عەبدولمەهدی: ئەمریكا لە بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداراندا هەڵەیە
2019-04-10 [06:08 AM]

ZNA- ھەولێر


 عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند ئەمریكا هەڵەیە لەوەی سوپای پاسدارانی ئێرانی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە و گوتیشی لەمبارەیەوە هەوڵی خۆیان داوە.


عەبدولمەهدی لە كۆنگرەی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند كە دژی ناساندنی پاسدارانە لەلایەن ئەمریكاوە وەك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی و هەوڵی راگرتنی ئەم بڕیارەی ئەمریكاشی داوە.


سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمبارەوە روونكردنەوەی زیاتری دا و گوتی كە پەیوەندی بە هەریەك لە وڵاتانی سعوودیە و میسر و ئەمریكاوە كردووە تا ئەم بڕیارە لەبارەی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران رابگرن.


عەبدولمەهدی دووپاتی لەسەر پاراستنی بێ لایەنی عێراق كردەوە لە ناكۆكیە نێودەوڵەتی و هاوكێشە هەرێمیەكاندا و گوتی كە ناچنە پاڵ هیچ لایەكی ئەم ناكۆكیانە.





ئەم هەواڵە 10852جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad