English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو هەڵانەی کەنابێت لەکاتی ددان شۆردندا ئەنجامی بدەیت
2019-04-10 [08:46 AM]

هەولێر _ ZNA


 

ددان شتن یەكێكە لەو كارانەی كە هەموومان ڕۆژانە ٢-٣ جار ئەنجامی ئەدەین بەڵام ئایا ئەو شێوازەی ددانەكانی پێ دەشۆین دروستە؟ شتنی ددانەكان بە ڕێگایەكی ڕاست و دروست كە تیایدا هەموو ڕووەكانی ددانەكانی تیادا بشۆردرێت كلیلی زەردەخەنەیەكی تەندروستە.

– پێویستە ئەو فڵچەیەی كە بەكاری ئەهێنیت پاك و نوێ بێت ( ۳ مانگ جارێك فڵچەی ددان باشترە بگۆردرێت، یان هەر كاتێك كە ڕیشاڵەكانی نارێك و خوار بوونەوە).

– نابێت زۆر بە توندی ددانەكان بشۆرێت یان هیچ شوێنێك بەجێبهێڵرێت و نەشۆردرێت.

–  باشترە سەری فڵچەكەت كۆتایی نیوە بازنەیی هەبێت، ڕیشاڵەكانیشی مامناوەند بن نە زۆر ڕەق و نە زۆر نەرم.

– هەویری ددان بە ڕێژەی تەواوی فڵچەكە بۆ كەسی گەورە و بەقەد دەنكە لەتكە نۆكێك بۆ منداڵ بەكاردێت.

– باشترین شێوازی شۆردنی ددان ئەم ڕێگەیە كە لە وێنەكە دیارە (فڵچەكە بەشێوەی جوڵەی لە سەرەوە بۆ خوارەوە بۆ ددانەكانی سەرەوە و لە خوارەوە بۆ سەرەوە بۆ ددانەكانی خوارەوە ئەجوڵێنرێت).

– هەردوو ڕووی دەرەوە و ناوەوەی ددان پێویستە بشۆرێت، سەر ڕووی ددانەكانیش بە بازنەیی بشۆردریت.





ئەم هەواڵە 7576جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad