English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمەڵێک ڕێگا بۆ چارەسەری هەناسەتەنگی
2019-04-10 [10:17 AM]

هەولێر _ ZNA



 

تەنگەنەفەسی و هەناسەی كورت حاڵەتێكە كە سییەكان توانای وەرگرتنی ئۆكسجینی نامێنێت، چەندان هۆكار هەیە كە دەبنە هۆی هەناسەتەنگی وەك سكپڕی، نەخۆشییەكانی سی و دڵ، ئەگەر بەشێوەیەكی ئاسایی تووشی هەناسەتەنگی بوویت و حاڵەتێكی لە ناكاو نەبوو ئەوە دەتوانرێت بە چەند رێیەكی ئاسایی لە ماڵەوە چارەسەری هەناسەتەنگی بكرێت، بۆ ئەوەی هەناسەدانت بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.

یەكەم: زەنجەفیل، تیزانی لووت  هۆكارێك بۆ رێگریكرن لە هەناسەدان بەشێوەیەكی گونجاو لێرەدا پێویستمان بە زەنجەفیلە بۆ ئەوەی باری هەناسەدان باشتر بكات، ئەم بەهاراتە سروشتییە بڕی لینجە مادەكانی رێرەوی لووت كەم دەكاتەوە و بەمەش رێ لە هەناسەتەنگی و هەوكردنی قورگ دەگرێت و هەناسەدان باشتر دەكات.

دووەم: دانیشتن لەسەر كورسی، ئەگەر بتەوێت بەشێوەیەكی ئاسوودە هەناسە بدەیت، ئەوە لەسەر كورسی دابنیشە و پێت لەسەر زەوی توند بكە و سنگت بۆ پێشەوە ببە تا پشتت دەچەمێتەوە، بەڵام پێویستە شان و ملت خاو ببنەوە هەردوو قۆڵت لەسەر ئەژنۆكانت جێگر بكە بەم شێوەیە چەند هەناسەیەكی قووڵ هەڵبمژە هەتا هەست بە باشتربوون دەكەیت.

سێیەم: شویت، یەكێكی تر لەو چارەسەرانەی كە رێ لە هەناسەتەنگی دەگرێت شویتە. بەهەمانشێوەی زەنجەفیل وەك پاككەرەوەیەكی بەڵغەم و لینجە مادەكان كار دەكات . زۆر گرنگە بۆ ئەو كەسانەی تووشی گرفتەكانی هەناسەدان دەبن وەك كۆكە، تیزانی لووت هەوكردنی سییەكان. تەنیا كەوچكێكی چا شویت بكە كووپێك ئاوی گەرمەوە و بۆ ماوەی 5 بۆ 10 خولەك بەجێی بهێڵە، پاشان شویت و ئاوەكە لێك جیا بكەرەوە و یەك كەوچك هەنگوینی بۆ زیاد بكە و دواتر بیخۆرەوە. باشتر وایە رۆژانە 2 بۆ 3 جار بخورێتەوە چونكە یارمەتی باشتركردنی هەناسەدان دەدات.

چوارەم: چۆنیەتی شێوازی نوستن، زۆر كات تەنگەنەفەسی لەكاتی نوستندا روو دەدات و ئەمەش پێوەندی هەیە بە شێوازی نوستنەوە، بۆ ئەوەی لەكاتی نوستندا تووشی تەنگەنەفەسی نەبیت، باشتر وایە هەندێك سەرین لە ژێر سەرت دابنێیت و یان سەرینێك لە ژێر ئەژنۆیەكانت دابنێ لەو كاتەی لەسەر پشت دەنویت، یان سەرین لە نێوان ئەژنۆیەكانت دابنێ كاتێك لەسەر لا دەنوویت بەم شێوەیە رێ لە هەناسەتەنگی دەگرێت و سییەكان باشتر توانای وەرگرتنی ئۆكسجینیان دەبێت.





ئەم هەواڵە 7654جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad