English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆنگرێسی ئەمریکا هۆشداری توند دەداتە تورکیا
2019-04-10 [07:32 AM]

ZNA-هەولێر


کۆنگرێسی ئەمریکا هۆشداری دەداتە تورکیا لەمەڕ سزای توندی ئابووری بۆ سەر ئەو وڵاتە، ئەگەر هاتوو بەردەوام بێت لە پلانەکانی بۆ کڕینی سیستمی بەرگری موشەکیی رووسی S-400.

هەردوو سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و هێزە چەکدارەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا هۆشداری دەدەنە تورکیا و رایانگەیاند، تورکیا خۆی دەخاتە بەردەم مەترس رووبەڕووبوونەوەی سزای توند، ئەگەر هاتوو بەردەوام بێت لە پلانەکانی بۆ کڕینی سیستمی بەرگری موشەکیی رووسی S-400، هەروەها هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی دەرکردنی یاسای زیاتریان کرد دژ بە تورکیا.

هەردوو سەرۆکی لیژنەکان، جیمریچ و جیم ئینهۆڤی کۆماری و جێگرەکانیان، بۆب مێنیندێز و جاک ریدی دیموکراتەکان لە نوسراوێکدا کە لە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بڵاوکراوەتەوە رایدەگەیەنن: "تا کۆتایی ئەمساڵ تورکیا یان دەبێت فڕۆکەی F-35ی پێشکەوتوو هەبێت یان سیستمی بەرگری رووسی S-400، ناتوانێت هەردووکیانی دەست بکەوێت."

سەرۆک لیژنەکانی کۆنگرێس دەسەڵاتیان هەیە بۆ وەستاندنی فرۆشتنی چەکی گەورە بە دەرەوە و هەروەها دانانی یاسایەک کە تیایدا سزای تورکیا دەدات ئەگەر سیستمیS-400ی رووسی بکڕێت.

سەرۆکەکانی ئەو دوو لیژنەیە رایانگەیاند، تورکیا لەوانەیە بەپێی یاسای ئەمریکی رووبەڕووی سزا ببێتەوە، ئەگەر سیستمە رووسیەکە بکڕێت، سزاکان زیانی توند بە ئابووری تورکیا دەگەیەنن و بازاڕەکانی جیهان بێزار دەکەن و بەربەست دەخەنە بەردەم پیشەسازی فڕۆکە و بەرگری لە تورکیا.





ئەم هەواڵە 6397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad