English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھۆشیاری بە شۆفێری پاسەکان دەدرێت
2019-04-10 [11:43 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەک دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی سلێمانی ھۆشداری بەشۆفێری پاسەکانی گواستنەوەی قوتابیان بۆ قوتابخانەکان دەدات 

رائیدی ھاتوچۆ و سەرۆکی لیژنەی ھاتوچۆی قوتابیان  چالاک سەڵاح ڕایدەگەێنێت ؛ دایکان و باوکان سکاڵایان کردووە لەسەر زۆری ژمارەی قوتابیان لەناو پاس و تاکسی لەکاتی گواستنەوەیان بۆ قوتابخانە و نەگەڕاندنەوەی کرێی ھاتوچۆی قوتابخانەکان لە رۆژانی پشوو، لیژنەکە بەدواداچوونی کردووە دەرکەوتووە کە بەشێک لە شۆفێری پاسەکان ئەوبڕەیان نەگەڕاندۆتەوە.


وتی؛ پێشتر شۆفێرانی گواستنەوەی قوتابیان ئاگادارکراونەتەوە کە ھێندەی ژمارەی کورسیەکان قوتابیان بگوازنەوە و ھەرشۆفێرێکیش قوتابی زیاد ھەڵبگرێت بەپسوڵەی سەرپێچیکردن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی سزا دەدرێت.


وتیشی؛ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی دورو نزیکی خوێندکار لە خوێندنگەکەیەوە کراوەتە پێوەر بۆ دیاریکردنی نرخی ھاتوچۆکردن، ھەروەھا بڕی ئەو پارەی کە پێویستە لە رۆژەکانی پشووی مانگی سێ بگەرێنرێتەوە، دیاریکراوە.


راشیگەیاند؛ بڕی ئەو پارەی لەرۆژانی پشووی مانگی سێ پێویستە لەلایەن شۆفێری پاسەکان بیگەڕێنێتەوە بۆ خوێندکاران، ھەر شۆفێرێک نەیگەڕێنێتەوە و سەرپێچی بکات روبەروی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.

 
سەرۆکی لیژنەی ھاتوچۆی قوتابیان داوا لە دایکان و باوکان دەکات لەکاتی ھەبونی سەرپێچی و نەگەڕاندنەوەی پارەی رۆژە پشوەکان لەرێی ژمارە مۆبایلی (٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧) یاخود پەڕەی (قائیمقامیەتی سلێمانی) لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک پەیوەندی بە لیژنە ھاوبەشەکانەوە بکەن.





ئەم هەواڵە 3955جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad