English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خوێندنەوەیەک بۆ یاریەکەی بەرشەلۆنە و مانشستەر یونایتد 
2019-04-10 [12:13 PM]

ZNA- ھەولێر 


رۆژی چوارشەممە ١٠/٤/٢٠١٩ یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (چامپیۆنزلیگ) لە قۆناغی ھەشتەم بەردەوامی دەبێت بەئەنجامدانی دوو یاری لوتکە .


یاری چوارەم 
مانچستەر یونایتد * بەرشلۆنە
کاتژمێر ١٠ی شەوی چوارشەممە بەکاتی کوردستان لەیاریگای ئۆڵد ترافۆڵد لەشاری مانچستەر یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی میوانداری یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی دەکات ، ناوبژیوانی ئیتالی جانلوکا رۆکی ئەم یاریە بەڕێوەدەبات ، لە مێژووی چامپیۆنز لیگ یاریەکانی نێوان ئەم دوو یانە زۆر بەھێزن و دوو جاریش لەیاری کۆتایی بەیەک گەیشتوون و لەھەردووجاریشدا یانەی بەرشلۆنە براوە بووە لەساڵی ٢٠٠٩ و لەساڵی ٢٠١١ ، ھەروەھا جارێکیش لەیاری کۆتایی جامی جامەکانی ئەوروپا لەساڵی ١٩٩١ مان یونایتد لە بەرشلۆنەی بردۆتەوە ، بەشێوەیەکی گشتی ھەردوو یانە لەسەرجەم خولەکانی ئەوروپا ١١ جار لەگەڵ یەک یاریان کردووە ، ٤ بردنەوە بۆ بەرشلۆنە و ٣ بردنەوە بۆ مان یونایتد و لە ٤ یاریش یەکسان بوون ، بەرشلۆنە خاوەن ٢٠ گۆڵە بەرامبەر ١٥ گۆڵ بۆ یانەی مانچستەر یونایتد .
یانەی مانچستەر یونایتد لەدوای ھاتنی راھێنەر ئۆلینار سۆلشایەر ئاستی باشتر بووە بەڵکو سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی پاریس سان جێرمان لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەئەنجامی ٣-١ گۆڵ گەورەترین گەڕانەوە بوو دوای دۆڕاندنی لەناو یاریگای خۆی بەئەنجامی ٢-٠ و بڕینی پلیتی گەیشتن بۆ قۆناغی ھەشتەم ، ئەم راھێنەرە لاوە گیانی ململانێی گەڕاندەوە بۆ تیپەکەی و ئێستاش بەھیوای نازناوەکەیە لە دوای دابڕانی ١١ ساڵ ، یانەی مان یونایتد خاوەن پێکھاتەیەکی بەھێزە لە گۆڵپارێز دی خیا و بەرگریکاران سمۆلینگ و لیندلۆف و لۆک شۆ و ئاشلی یۆنگ و یاریزانانی ھێلی ناوەراست پۆگبا و ھێرێرا و ماتا و ماتیچ و ھێرشبەران لۆکاکۆ و راشفۆرد و مارسیال . کەھەردەم راھێنەر پشتیان پێ دەبەستێت ، کێشەی گەورە ھێلی بەرگریە کە چۆن بەرەنگاری میسی و ھاوڕێکانی دەبێتەوە ، لەمباریەوە راھێنەر سۆلشایەر ستایشی ئاستی یاریزان میسی کرد بەڵام دووپاتیکردەوە کە بەرشلۆنە تەنھا میسی نیە و دانی بەوە دانا کە ھێلی بەرگری تیپەکەی لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی زەحمەت دادەبێت .
لەسەرەتای وەرزەوە بەدەستھێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ ئامانجی سەرەکی یانەی بەرشلۆنە بوو ، لەم قۆناغەشدا یاریەکی زەحمەت ئەنجام دەدات ، راھێنەر ئەرنیستۆ ڤالڤێردی بەڵینی بەھاندەرانی یانەکەی داوە یاریەکی مێژوویی بەرامبەر مان یونایتد پێشکەش بکەن چونکە تا ئێستا لەم یاریگایە بەرشلۆنە ھیچ سەرکەوتنێکی نییە ، بەڵام ھاندەرانی بەرشلۆنە سیناریۆی یاریگای ئۆلۆمپیکۆیان لەبیر نەکردووە کە تووشی دۆڕاندن ھاتن بەرامبەر یانەی رۆما بەئەنجامی ٣-٠ و ماَڵئاواییان کرد ، پێکھاتەی یانەی بەرشلۆنە پێکھاتەیەکی جێگیرە لە گۆڵپارێز تیریشتیگن و بەرگریکاران ئەلبا و لینگلانت و پێکێ و سێرجی رۆبەرتۆ و ھێلی ناوەراست لە یاریزانان بۆسکێتس و راکیتیچ و ئارسەر و ھێلی پێشەوەش میسی و سوارێز و کۆتینھۆ ، بەڵام راھێنەر ڤالڤێردی کارتی دیکەشی لەبەردەستە بە تایبەتی گەڕانەوەی یاریزان دیمبلی ھەروھا ئامادەیی یاریزان ئارتۆرۆ ڤیدال .
ئەنجامی یاریەکەی یاریگای ئۆڵد ترافۆڵد یەکلاکەرەوە نابێت چونکە یاری ھەفتەی داھاتوو لە ناو یاریگای کامپ نو یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ دیاریکردنی ئەو یانەیەی کە دەگاتە چوارگۆشەی زێڕین لە نێوان ھەردوو یانەی مان یونایتد و بەرشلۆنە .


سالار جەلال
 





ئەم هەواڵە 12397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad