English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەنجێک بەھەورە تریشقە گیانی لە دەستدا 
2019-04-10 [03:36 AM]

ZNA- ھەولێر 



نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێک بەناوی "شازاد دڵشاد"، تەمەن ١٥ ساڵ لە گوندی بەرزەدێی سەر بە شارۆچکەی گاپیڵۆن ھەورەتریشقە لێیدا و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا.


محەممەد یوسف، بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستیی گاپیلۆن  رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچەکە باران و تەرزە باری و ھەورەتریشقەی گەورەش روویدا، لە ئەنجامدا ئەو نەوجەوانە گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەشی لە پزیشکی دادی سلێمانییە.

شەماڵ بەکر، کەسوکاری گەنجەکە رایگەیاند "باوکی شازاد شوانە، ئەمڕۆ خواردن و چای بۆ باوکی بردووە لە شاخ، پێش ئەوەی بگاتە باوکی ھەورەتریشقە لێیداوە. باوکی زوو پێیگەیشتووە و تەلەفۆنی بۆ خەڵکی گوندەکە کردووە، ئەوانیش بەھانایەوەچوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بەڵام بەداخەوە گیانی سپارد".

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 5083جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad