English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا هەڕەشە لە تورکیا دەکات
2019-04-10 [04:21 AM]

​ZNA- هەولێر


ئەمریكا ھەڕەشەی سەپاندنی سزای قورس بەسەر توركیا دەكات، ئەگەر لەسەر پلانی كڕینی سیستمی مووشەكی ئێس ٤٠٠ی رووسی بەردەوام بێت.

جیم ریش سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و جیم ئینھۆف سەرۆكی لیژنەی ھێزە چەكدارەكان لە كۆنگرێسی ئەمریكا، ھەڕەشەی سەپاندنی سزای قورسیان بەسەر توركیا كرد، ئەگەر لەسەر پلانی كڕینی سیستمی مووشەكی ئێس ٤٠٠ی رووسی بەردەوام بێت.

ئەو دوو سەرۆك لیژنەی نێو كۆنگرێس، بە رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمزیان راگەیاندووە، بە كۆتایی ھاتنی ئەمساڵ، توركیا یان فڕۆكەی ئێف ٣٥ یان سیستمی مووشەكی ئێس ٤٠٠ وەردەگرێت.

لە نوێترین پێشھاتیشدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ئاشكرایكرد، مانگی تەمموزی داھاتوو، مووشەكی ئێس ٤٠٠ وەردەگرین.





ئەم هەواڵە 3556جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad