English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حه‌سه‌ن رۆحانی بۆ ئه‌مه‌ریكا: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌ كردار یه‌ك هه‌نگاو بنێت، تووشی به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ ده‌بن
2019-04-10 [05:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا سوپای پاسدارانی ئێران بخاته‌ لیستی رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كان، سەرۆك کۆماری ئێران حه‌سه‌ن روحانی ئه‌م بڕیاره‌ بە پروپاگەندە ناودەبات رایگه‌یاند، ئەگەر جگە لە قسە بەکردار یەك ھەنگاو بنێت، خۆیان تووشی بەڵایەکی گەورە دەکەن.

لە کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەتەکەی لە تاران، حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران ئه‌م ھۆشداریه‌ی داوه‌ته‌ ئەمریکا.

لای خۆیه‌وه‌ سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەكدا ھەڕەشەی وەڵامدانەوەی توند لە ئەمریكا كرد و دووپاتیكرده‌وه‌،  تواناكانیان لە بواری سەربازییدا پەرەپێدەدەن و رووبەڕووی ھەر ھەرەشەیەكی دەرەكیش دەبنەوە، كە ئاسایشی وڵاتەكەیان بخاتە مەترسییەوە.

به‌ر له‌ دوو رۆژ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ فه‌رمی رایگه‌یاند، سوپای پاسدارانی ئێران ده‌خه‌نه‌ لیستی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان.

به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران بڕیاریدا، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكای له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا بخاته‌ لیستی گروپه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 3085جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad