English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆی ھوود : پێویستە هێزە عێراقییەکان لە نێوان ئەمەریکا و سوپای پاسداران یەکیان هەڵبژێرن
2019-04-11 [07:05 AM]

ZNA- ھەولێر


بەرپرسێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا دەڵێ ئەوەی کە لە چەند مانگی ڕابردوودا لە نێوان هەولێر و بەغدا بەدەست هاتووە لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا نەبووە.


لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جۆی هوود هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕایگەیاند: " واشنتن پاڵپشتی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدایە لەسەر کەرکووك، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی ناوچە کێشە لەسەرەکان، ئامادەین چەکیشیان پێبده‌ین".

 

گوتیشی: "ئەوەی کە لە چەند مانگی رابردوو لە نێوان هەولێر و بەغدا بەدەست هاتووە لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوو بەدەست نەهاتووە".

 

هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ڕووی قسەکانی لە هەندێک لە هێزە عێراقییەکان کرد و گوتی: "پێویستە لە نێوان ئەمەریکا و سوپای پاسداران یەکیان هەڵبژێرن، چونکە ناکرێت هاوڕێی هەردووکمان بن".





ئەم هەواڵە 3745جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad