English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆڵه‌تی شەش مانگی درایه‌ بەریتانیا
2019-04-11 [10:36 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌ركرده‌كانی یەکێتی ئەوروپا شەش مانگی دیکەیان دایە به‌ریتانیا تاوەکو لە یەکێتیەکە جیاببێتەوە، ئەوەش لەو ماوەیە زیاترە کە سەرۆک وەزیری به‌ریتانیا تێریزا مەی دەڵیت پێویستیەتی بەڵام کەمترە لەو ماوەیەی زۆرێک لە یەکێتیەکە دەیانویست.

 

ئەم ڕێکەوتنەی یەکێتیەکەش سەبارەت بە دواخستنی جیابوونەوەکە مانای ئەوەیە به‌ریتانیا بەبێ ڕێکەوتن جیانابێتەوە، بەڵام ئاماژەیەکی ڕوون نادات لەسەر کات و چۆنێتی جیابوونەوەکە و تەنانەت جیابوونەوەکە خۆشی لەکاتێکدا سەرۆک وەزیری به‌ریتانیا تێریزا مەی هەوڵدەدات پشتیوانی پەرلەمانی وڵاتەکەی دەستبکەوێت سەبارەت بەو ڕێکەوتنەی کە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا ساڵی ڕابردوو واژۆی کرد.

 

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی به‌ریتانیا ناچار ناکرێت لە یەکێتیەکە جیاببێتەوە و وتیشی پێویستە به‌ریتانیا خۆی بەدووربگرێت لە جیابوونەوە بەبێ ڕێکەوتن، ئەمە مانای وایە هیچ گومانێک نیە لەوەدا کە مەی ئەو درێژکردنەوەیەی دەست دەکەوێت کە پێویستییەتی.

 

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن داوای لە ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا کرد و هەوڵیدا ڕازیان بکات کە ئەو ماوەیەی دەدرێتە به‌ریتانیا نەگاتە ساڵێکی دیکە.

 

voa





ئەم هەواڵە 3325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad