English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای سوودان کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی عومەر بەشیری راگەیاند
2019-04-11 [12:29 PM]

ZNA-هه‌ولێر


سوپای سوودان رایگەیاند، عومەر حەسەن بەشیر، سەرۆکی پێشووی سوودان دەستگیرکراوە و لە شێوێنێکی پارێزراوە.

عەوز عوف، وەزیری بەرگری رایگەیاند، سوپا کۆنترۆڵی دەسەڵاتی کرد و سەرۆکی پێشووی سوودان دەستگیرکرا.

گوتیشی: ئەنجوومەنێکی سەربازی پێکدەھێنرێت و سەرجەم زیندانییە سیاسییەکان ئازاد دەکرێن و بۆ ماوەی سێ مانگ باری لە ناکاوی لە وڵات رادەگەیەندرێت.

لە شەشی نیسانەوە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی دەسەڵاتی عومەر حەسەن بەشیر دەستیپێکردووە.

پوختەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەربازی سوپای سوودان:

-عومەر حەسەن بەشیر دەستگیرکراوە.

-داماڵینی رژێمی عومەر حەسەن بەشیر لە دەسەڵات.

-پێکھێنانی لیژنەیەکی سەربازی بۆ بەڕێوەبردنی وڵات تا ماوەی دوو ساڵ.

-پەکخستنی دەستووری کاتی ٢٠٠٥.

-راگەیاندنی باری لەناکاوی بۆ ماوەی ٣ مانگ.

-قەدەغەی ھاتوچۆ لە کاتژمێر ١٠ی شەو تا ٤ی بەیانی.

-داخستنی ئاسمانی سوودان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر.

-داخستنی سەرجەم دەروازە سنوورییەکان تا کاتێکی نادیار.

-ھەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی کۆمار.

-ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.

-ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی ویلایەت و ئەنجوومەنی نوێنەران.

-ھەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ویلایەتەکان و بەڕێوەبردنیان لە لایەن لیژنەی ئەمنییەوە.

-بەردەوامبوونی دەسەڵاتی دادوەری و دادگای دەستووری و داواکاری گشتیی.

-پارێزگاری لە ژیانی گشتیی و سەروماڵی ھاووڵاتیان و دامەزراوەکان.

-راگەیاندنی ئاگربەست لە تەواوی سوودان.

-ئازادکردنی زیندانییە سیاسییەکان.

-زەمینەخۆشکردن بۆ کاری سیاسی و ھەڵبژاردن.

-پابەندبوون بە سەرجەم رێککەوتنە ناوخۆی و ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان.

-بەردەوامی کاری رێکخراوەکان و باڵیۆزخانەکان.

-پارێزگاری لە مافی مرۆڤ.

-پاراستنی مافی دراوسێیەتی.

-پاراستنی شوێنە پیرۆزەکان.

-دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان.

ژمارەی دانیشتووانی سوودان ٤٠ ملیۆن کەسە و عومەر حەسەن بەشیر ماوەی ٣٠ ساڵە فەرمانڕەوای ئەو وڵاتە ئەفریقییە دەکات و لە سەردەمی ئەودا، باشووری سوودان وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ جیابوویەوە.

سەرەتای خۆپیشاندانەکانی سوودان لە ١٩ی کانوونی یەکەم/ دیسێمبەری ٢٠١٨ دەستیان پێکرد بە ھۆی گرانبوونی نرخی نان و خراپی رەوشی ئابووری لە وڵاتدا و دواتر خۆپیشاندەران داواکارییان زیاتر کرد و درووشمی لاچوونی عومەر حەسەن بەشیریان لە دەسەڵات بەرز کردەوە.





ئەم هەواڵە 3442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad