English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگاداریه‌ك ئاراسته‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌كرێت كه‌ناویان بۆ سه‌فه‌ری حه‌جی ئه‌مساڵ ده‌رچووه‌
2019-04-11 [12:39 PM]

ZNA-هه‌ولێر


لەئاگاداریەکدا کەوێنەیەک دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەو ھاوڵاتیانە دەکاتەوە کەناویان بۆ سەفەری حەجی ئەمساڵ ٢٠١٩ دەرچووە و تا ئێستا ھیچ  بڕە پارەی تێچووی سەفەری حەکیان نەکردووە  بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئەوانەش بڕیاردرا ماوەی پارە ڕادەستکردن ٥ رۆژی دیکەش لە ماوەی دیاریکراو درێژ بکرێتەوە. 


بەڕێوەبەرایەتیەکە راشیدەگەێنێت ، ھەر ھاوڵاتیەک لەو ماوە درێژکراوەیەشدا پارەکەی رادەست نەکرد، مافی سەفەری حەج لە دەست دەداو پشکەکەی دەفەوتێ.

جێگەی ئاماژەیە کە ئەم ساڵ تێچووی سەفەری حەج بۆ ھەر ھاوڵاتیەک بڕەکەی ٤٢٠٠ دۆلار  کە دەکات بە ٤٢ وەرەقە
لەگەڵ رێزماندا





ئەم هەواڵە 3760جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad