English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سه‌ردانی پارێزگای میسان ده‌كات و لەزیانەکانی لافاو دەکۆڵێتەوە
2019-04-11 [12:41 PM]

ZNA-هه‌ولێر


جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی پاریزگای میسان دەکات و ‌ ھاوڵاتیان و بەرپرسانی شارەکەش سوپاسی دکتۆر بەشیر دەکەن و دەڵێن ئەوە یەکەم جارە کە بەرپرسێکی باڵای عێراق سەردانی ئەو شارە دەکات.

بەمەبەستی بەدواداچوونی ئەو زیانانەی کەلە ھەمبەر گۆڕانکاری کەش و ھەواو باران و لافاوەوە بەر پارێزگای میسان کەوتووە،رۆژی دووشەممە ٨/٤/٢٠١٩ دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد،جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە یاوەری وەزیری کۆچ و کۆچبەران و بریکاری وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و ژمارەیەک پەرلەمانتاری پاریزگای میسان سەردانی پارێزگای ناوبراوی کرد.

حەداد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،پاریزگای میسان زۆرترین زیانی بەھۆی لافاوی ئاوە زیادەکەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ھاتوەتە خاکی عێراقەوە بەرکەوتووە.

دکتۆر بەشیر ئاماژەی بەوەشکرد،لەگەڵ پاریزگار و ئەنجوومەنی پاریزگا سەردانی ئەو شوێنانەی کردووە کە زیاتر زیانیان بەرکەوتوەو دۆخی خەڵکی بەچاوی خۆی بینیوە کە چۆن زیانیان بەرکەوتوەو بەحاڵ کەمێک کەل و پەلی ‌ماڵەوەیان بۆ دەرچووە.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاند،وەزیری کۆچ و کۆچبەران ھەندێک خێمە و خۆراک و داودەرمانی ھێنابوو،تیمەکەی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاویش سەرپەرشتی بەنداوەکانیان دەکرد.

ناوبراو وتیشی،لەم سەردانەمان دەستنیشانی کەموو کوڕیەکان کراو ھەر لەوێ ھەندێک شتمان سپارد بەوەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو کەپێویستە ھەوڵی زیاتر بدەن و کاربکەن بۆ ئەوەی زیانەکان کەمتر بکرێنەوە و ھاوکاری خەڵکە زیانلیکەوتوەکەش بکەن.

لەلایەن خۆشیانەوە ھاوڵاتیانی پاریزگای میسان و بەرپرسان سوپاسی دکتۆر بەشیریان کرد بۆ ئەو سەردانە و وتیان ئەوە یەکەم جارە کە بەرپرسێکی باڵای عێراق سەردانی ئەو شارە دەکات،و ئومیدەوارین دوا سەردان نەبێت.

جێگەی ئاماژە بۆ کردنە پێشتریش دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد،جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،دوشاندی لە ئەندامانی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی عیراق راسپارد کە سەردانی بەنداوی دوکان و دەربەندیخان بکەن و خۆشی لەرێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ ھەر یەکە لە بەرێوەبەری بەنداوی دوکان و دەربەندیخان دڵنیا بویەوە لەبارودۆخی ھەردوبەنداوەکە.





ئەم هەواڵە 3058جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad