English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف سەردانی ئەمریکا دەکات
2019-04-13 [06:44 AM]

ZAN-هەولێر


شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمریکا دەکات.

لەراگەیاندراوێکدا، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، شاندێک بە سەرۆکایەتیی پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف بە وەکالەت لە ئەمریکا لەگەڵ ژمارەیەک سیناتۆر و کۆنگرێسمانی ئەمریکی کۆ بووەتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، شاندەکە، کە خالید جەمال، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مەحسینییەکان لە وەزارەت ئەندامی شاندەکەیە، بە بانگهێشتی فەرمی سەردانی ئەمریکای کردووە.

تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانی شاندی وەزارەتی ئەوقاف و بەرپرسانی ئەمریکا، رەوشی پێکەوەژیانی ئاینیی و نەتەوەییە لە کوردستان، کە پێچەوانەی هەموو وڵاتانی ناوچەکە، لە کوردستان ئەندامان و پەیڕەوانی هەموو نەتەوە و ئاینە جیاوازەکان بە ئاشتییانە بە یەکەوە دەژین و بەشداریی خۆشیی و ناوخۆشییەکانی یەکتر دەکەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، کە بەرپرسانی ئەمریکا ستایشی رۆڵی هەرێمی کوردستانیان لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و پێکەوەژیانی ئاینی کردووە.

 





ئەم هەواڵە 3025جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad