ZNA-هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان سامال و پەلە هەور دەبێت. بەپێی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی پەڵە هەوری جیاجیا، بەرزترین پلەی گەرما لە شاری كەركوك دەبێت كە 26 پلەیە و نزمترین پلەش لە شاری دهۆک دەبێت كە 9 پلەیە. هاوکات سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی پەڵەهەوری جیاجیا و هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە شاری كەركوك دەبێت كە 27 پلەیە و نزمترین پلەش لە شاری دهۆک دەبێت كە 10پلەیە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad