English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودان.. گۆڕانكاری له‌ ئه‌نجوومه‌نی كاتیی سه‌ربازی كرا
2019-04-13 [11:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زیری به‌رگری سودان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كاتی سه‌ربازیی، عەوەز بن عۆف به‌خواستی خۆی ده‌ستی له‌ پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه، جه‌نه‌راڵ عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لوبرهان بووه‌ سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی كاتيی سودان و، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌، جه‌نه‌راڵ عه‌بدولمه‌عروف له‌سه‌ر كارلابرا.

سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی كاتی سوودان، جه‌نه‌راڵ عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لوبرهان سوێندی یاسایی خوارد و، ده‌ستی به‌كار كرد.

دوای ئه‌وه‌ی سوپای سوودان ده‌ستی به‌سه‌ر حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا گرت، بن عه‌وف وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كاتی سه‌ربازیی سوێندی یاسایی خوارد، به‌ڵام 24 كاتژمێر به‌سه‌ر سوێندخواردنه‌كه‌یدا تێنه‌په‌ڕی كه‌ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌.

له‌ گوتارێكیدا كه‌ راسته‌وخۆ له‌ ته‌له‌فزیۆنی فه‌ڕمی سوداندا بڵاوكرایه‌وه‌، بن عه‌وف باسی له‌وه‌ كرد كه‌ وازی له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی كاتیی سه‌ربازیی هێناوه‌ و، جه‌نه‌راڵ عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لبورهانی هه‌لبژاردووه‌ بۆ شوێنه‌كه‌ی و، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش، كه‌مال عه‌بدولمه‌عروف له‌سه‌ر كارلابراوه‌.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌دوای كوده‌تای سه‌ربازیی له‌ سوودان ئه‌نجوومه‌نی كاتی هاتوچۆی قه‌ده‌غه‌كرد، به‌ڵام دوێنێ هه‌زاران خۆپیشانده‌ر رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.





ئەم هەواڵە 5503جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad