English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە دەست بەرداری ئەستێرەیەکی دەبێت 
2019-04-13 [11:41 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەنیازە لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە دەست بەرداری یەکێک لە ئەستێرەکانی تیپەکەی ببێت. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، یانەی بەرشەلۆنە لە ھاوینی داھاتوو لەبەرامبەر ٦٠ ملیۆن یۆرۆ دەست بەرداری یاریزان ئیڤان راکیتیچ دەبێت . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ھەریەکە لە یانەکانی ئەنتەرمیلانی ئیتاڵی و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ھەوڵدەدەن گرێبەست لەگەڵ راکیتیچ مۆربکەن . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، ھەرچەندە ڤالڤێردی راھێنەری بەرشەلۆنە پێداگیری لەسەر مانەوەی راکیتیچ دەکات، بەڵام دوای ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ دی یۆنگ مۆرکرد، دەرفەتی مانەوەی راکیتیچ لاوازبووە لە یانەی کەتەلۆنی. 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10363جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad