English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ئافرەتێک کۆتایی بە ژیانی خۆی دەھێنێت 
2019-04-13 [11:53 AM]

ZNA- ھەولێر 


لە گوندی حاجی وسووی سەر بە ناحیەی دێگەڵە، "بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی"، ئافرەتێک خۆی سووتاند و بەھۆی زۆری رێژەی سووتانەکەشی گیانی لەدەستدا.


رائید ئاراس، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی دێگەڵە رایگەیاند، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو ھاوژین لە گوندی حاجی وسوو، ئافرەتێک خۆی سووتاندووە و بەھۆی زۆری رێژەی سووتانەکەشی گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی دێگەڵە گوتیشی: ھاوژینی ئافرەتەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و بەپێی ماددەی ٤٠٨ لەیاسای سزادانی عێراقی و بەپێی بڕیاری دادوەر بەندکراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ  رووداوەکە کراوەتەوە.

ھەروەھا بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی دێگەڵە رەتیکردەوە خۆسووتاندنی ئافرەتەکە بەھۆی یاری پەبجییەوە بووبێت، وەکو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و جەختی کردەوە لەوەی "بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە".


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 4492جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad