English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عێراق دڵنیایی له‌باره‌ی به‌نداوی موسڵ ده‌دات
2019-04-13 [12:19 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عێراق عه‌ون زیاب رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێك سه‌رچاوه‌وه‌ ده‌رباره‌ی په‌یدابوونی درز له‌ به‌نداوی موسڵ باسی لێوه‌ ده‌كرێت، راست نین.

عه‌ون زیاب وتی، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی هه‌ندێك باسی لێوه‌ ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ بوونی درز له‌ به‌نداوی موسڵ به‌هۆی زۆری ئاو هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌، وتیشی، كۆگای ئاوی به‌نداوی موسڵ توانای هیه‌ هه‌موو ئه‌و ئاوانه‌ ب‌گرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌نداوه‌كه‌ هه‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كۆگای ئاوی زۆر بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئاو هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ساڵانی دواتر سوودی لێوه‌ربگیرێت، ئه‌وانیش كۆگای به‌نداوی موسڵ و به‌نداوی عوزێم و دوكان و ده‌ربه‌ندیخان و حه‌مرینن.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، كۆگاكانی ئاوی عێراق توانای گلدانه‌وه‌ی ئاوی زیاتری هه‌یه‌، وتیشی، هه‌ندێك گوند و خانوو له‌ كه‌ناراوه‌كانی زێ دروست بوون، ئه‌مه‌ش بووته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ببنه‌ نێچیری به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌می ئاستی ئاوی زێی دیجله‌.

 

 





ئەم هەواڵە 7297جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad